ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی له كاتی كوژانه‌وه‌ی مۆمی 104 ساڵی ته‌مه‌نی نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ئاشكرا كرد و ئه‌م خانمه ده‌ڵێت “خواردنه‌وه‌ی سۆده به بڕێكی كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ته‌مه‌نی درێژ كردووم”
تبیریزا رۆڵی له ویلایه‌تی میشگان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی WZZM وتویه‌تی” كاتێك مۆمی ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نم كوژانده‌وه هیچكات باوه‌ڕم نه‌بوو بگه‌مه ئه‌م ته‌مه‌نه”.
شایه‌نی باسه ئه‌م خانمه له خانه‌ی به‌ساڵاچوان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌ڵێت” من ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی سۆده ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه شوشه‌یه‌ك ده‌خۆمه‌وه و ئه‌و پێی وایه سۆده 36 ساڵی بۆ ته‌مه‌نی زیاد كردوه و ئه‌م خواردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیاد نه‌بوونی كێش و توش نه‌بوون به شه‌كره و بیرچوونه‌وه و جه‌ڵته” له كاتێكدا زاناكان به ته‌واوه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
