یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاماده‌کاری بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌کێک له باشترین به‌رگریکاره‌کانی خولی ئیتاڵیای کردووه و ئاماده‌ن بۆندێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆته‌وه، له‌کاتێکدا یانه‌کانی یوڤانتۆس و به‌رشلۆنه له‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی به‌رگریکاری هۆڵه‌ندی، پیپ گواردیۆلا هاوکارانی له ئیداره‌ی سیتی ڕاسپاردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی کالیدۆ کۆلیبالی سه‌نیگالی به‌رگریکاری یانه‌ی ناپۆلی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ناپۆلی ته‌نها له حاڵه‌تی به‌ده‌ست گه‌یشتنی بۆندێکی به‌هێزدا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری به‌رگریکاره ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی ببێت و ئیداره‌ی سیتی ئاماده‌کارییان کردووه بۆ پیشکه‌شکردنی بۆندێک بە بڕی ٩٥ ملیۆن پاوه‌ند.
