بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سێیەم گرێبەستی هاوینەی خۆی واژووكرد و بۆندی لەگەڵ مایك ڤان بیجنینی هۆڵندی وبەگریكاری یانەی ناك بریدای هۆڵندی واژووكرد .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژە بەوە دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ بەرگریكاری یانەی ناك برێدای هۆڵندی مایك ڤان بینجینی تەمەن 20 ساڵ واژووكردووە .
بەرشەلۆنە بێ بەرامبەر بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ ئەو بەرگریكاری ئەنجامدا، لە بەر ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا كۆتاییهات .
هاوكات یانە كەتەلۆنیەكە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە .
جێگەی ئاماژەیە ڤان بینیجن دەبێتە سێیەم گرێبەستی هاوینەی بەرشەلۆنە پاش هەریەكە لە دی یۆنگ ی یاریزانی ئەیاكس وئیمرسۆنی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەرازیلی .
