به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌واڵی چوونی ماركۆس یۆرێنتی یاریزانیان بۆ ریزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بڵاوكرده‌وه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له رێگه‌ی راگهیاندراوێكیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه‌وا ماركۆس یۆرێنتی بۆ پێنج وه‌رز و به‌به‌های ٤٠ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه كردووه.
ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له كاتێكدایه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدان بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید ناوبراو چه‌ند یاریزانێكی ده‌ستنیشانكردووه و خستوونێتییه لیستی فرۆشتنهكانهوه كه یۆرێنتیشی تیادابووه.
ماركۆس یۆرێنتی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له هێڵی ناوه‌ند یاریی ده‌كات و له تیمی دووه‌می ریاڵ مه‌دریده‌وه هاتووه‌ته تیمی یه‌كه‌م.
