تین هاگ، دوای ئەوەی چاوێكی زۆری یانەكانی ئەوروپای بۆ خۆی راكێشا بەڵام گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەك ئەنجام نەدا و شێوەیەكی فەرمی بەردەوامبونی خۆی لەگەڵ ئەیاكس راگەیاند.
ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی، گرێبەستی ئیریك تین هاگ، راهێنەری یانەكەی نوێ كردەوە و تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت.
مارك ئۆڤەرمارس، بەڕێوبەری وەرزشی یانەكە، لەوبارەیەوە وتی "دەتوانین لە ساڵانی داهاتوو بە متمانە بەخۆبوونێكی زۆرەوە لە پاڵەوانێتییەكان بەشداریی بكەین، بۆ ئایاكس دڵخۆشكەر دەبێت، كە راهێنەرێكی چالاكی وەك تین هاگی هەبێت، كە لە رابردوودا سەركەوتنی گەورەی بۆ یانەكە تۆمارکردووە".
