مانچستەرسیتی گرێبەست لەگەڵ زینچێنکۆ نوێدەکاتەوە

بە گوێرەی راگەیەندراوێک ئۆلێکساندەر زینچێنکۆ-ی ئۆکرانی، یاریزانی هێلی بەرگری تا ساڵی ٢٠٢٤ لە ریزەکانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دەمێنێتەوە.

یانەی مانچستەرسیتی لە پێگەی فەرمی خۆیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئۆلێکساندەر زینچێنکۆ تا ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاند.

جێگای ئاماژەیە زینچێنکۆ-ی لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە ٢٠١٦ـدا گواستراوەتەوە ریزەکانی مانچستەرسیتی، وەرزی رابردوو لە ٢٩ یاریدا بەشداریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد.
أحدث أقدم