رۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه‌وا گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مه‌دریدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ بۆ ریزی شاهانه‌كان ئەنجامدراوە.
رۆژنامه‌ی ماركا رایگه‌ندووه، پاریس سان جێرمان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كیلیان مباپێی هێرشبه‌ر، داوای بڕێك پاره و یاریزان كاسێمیرۆ ده‌كات له ریاڵ مه‌درید، كه ئه‌مه‌ش گفتوگۆكانی قورسكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ریاڵ مه‌درید ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری كاسێمیرۆ بێت و ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك مامه‌ڵه‌كه به‌پاره ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌نجامدانی ئاسان نابێت.
له‌دوای گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ریزی ریاڵ مه‌درید، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه له چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی كڕینی پۆگبا یاخود مباپێدان بۆ ریزی یانەکەیان.
