یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی کەوا شکستێکی زۆر گەورەی لە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ـدا تۆمار کرد، لە وەرزی نوێ چەندین یارزانی هێناوەتە ریزەکانی.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كه له ریزبه‌ندیی گرانترین یانه‌كانی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و به خه‌رجكردنی ٣٠٣ ملیۆن یورۆ له ٢ هەفتەی یەکەمی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و بەم گواستنەوە نوێیەی، ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.
هاوکات یانه‌ی شاهانه لەمەوبەر رایگه‌یاند، له ٤ـی حوزه‌یراندا لوكا جۆڤیج-ی به بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆ، له ٧ـی حوزه‌یراندا ئێدن هازارد-ی به بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ و له ١٢ـی حوزه‌یراندا فێرلاند مێندی به بڕی ٤٨ ملیۆن یورۆ بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه. هەڵبەت یانه‌كه پێشتر هه‌ریه‌ك له ئێدن میلیتاو بە ٥٠ ملیۆن یورۆی و گۆیه‌زی بە ٤٥ ملیۆن یورۆی بردبوویه ریزه‌كانییه‌وه.
