لێژنه‌ی پزیشكیی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆنمیپۆل پشكینی به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خشی بۆ هه‌ردوو یاریزانی به‌رازیلی فلیپ كۆتینیۆ و دانی ئه‌لڤێس ئه‌نجامدا.
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل بڵاویكرده‌وه كه هه‌ردوو یاریزان له‌لایه‌ن لێژنه‌كه به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزویلا بۆ پشكنین ده‌ستنیشانكراون و به‌تیروپشك نه‌بووه.
جێگای باسه لێژنه‌ی پزیشكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه بڵانه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره له‌میانی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیه‌كه و بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانی ده‌رمانه وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئەنجامدرواوە.
