لە گەڕی دووەمی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمی کۆپا ئەمریکا، ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە دوەمین یاریی خۆیدا ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی پاراگوای بویەوە.
ئەنجامی یارییەکە بەیەکسانبوون بەگۆڵێک بۆ ھەرلایەکیان کۆتاییھات، کاتێک لە خولەکی ٣٧ ریچارد سانچێز بەلێدانێکی بەھێز گۆڵی ئەرجەنتینی ھەژاند و ھەڵبژاردەکەی پێشخست.
دوای ئەوە لە گێمی دووەمدا ناوبژیوان بەھاوکاریی ڤار لێدانێکی سزای بۆ ئەرجەنتین ھەژمارکرد، لە خولەکی ٥٧ لیۆنێل مێسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یەکەم گۆڵی خۆی و ھەڵبژاردەکەی لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩دا تۆمارکرد.
ریزبەندی گروپی دووەم بەمشێوەیە
١- کۆڵۆمبیا ٦ خاڵ
٢- پاراگوای ٢ خاڵ
٣- قەتەر ١ خاڵ
٤- ئەرژەنتین ١ خاڵ