رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لە ڕێگەی نامەیەک بەرپرسانی یانەكەی تووشی شۆك كردووە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە نیمار بەرپرسانی یانەكەی ئاگاداركردووەتەوە، لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت.و چیتر نایەوێت لەپاریس سان جێرمان بەردەوام بێتو دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنەوە چوو بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ، ئەوەش بەشكاندی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە كە نرخی شكاندەكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.
