سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند ،رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2021ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی دیاریكراوە كه تیایدا متمانه به وه‌زیری نوێی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌درێت.
لە بانگێشت نامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: "به‌پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (8)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق".
به‌پێیبانگێشتەکە، كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتژمێر 11ی پێشیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆبوونه‌وه‌کەی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ متمانه دانه به د. كەمال ئەتروشی، وەک وه‌زیری نوێی سامانه سرووشتییه‌كان، كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ ئەم پۆستە.
