وته‌بێژی پۆلیسی سۆران، ده‌ستگیركردنی گه‌نجێكی راگه‌یاند كه هاوشێوه‌ی سڵێمانی هه‌ڵشۆیی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی كردووه.
مقه‌ده‌م شەماڵ سوورچی وتەبێژی پۆلیسی سۆران، به میدیاکانی راگه‌یاند: دوێنێ كاتژمێر ٢/٣٠ ی دوای نیوەڕۆ هاوڵاتی ( ك. ع ) لەسەر فەرمانی دادوەری داواكاری گشتی قەزای چۆمان لەلایەن پۆلیسی چۆمان دەستگیر كرا چونكە مامەڵەی گوماناوی دەكرد وەك مامەڵەی ئەو هاوڵاتیەی كە لە پشدەر .
شه‌ماڵ سوورچی، ده‌ڵێت: گه‌نجه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، سەرەتای كاركرنی ٣ سێ سەیارەی بەنهێنی وەرگرتوە پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە كە ئەم مامەڵەیە دەكات، بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە ٨ هەشت سەیارەو بەبڕی دە هەزار دۆلار كارتی مۆباییلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆ ماوەیەكی دیاری كرا‌و بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە.
بری ئەو شتانه‌ی كە وەریگرتوە لەماوەی ١٥ ڕۆژ ١١ سەیارەو ٤ مۆبایل و پارچە عەرزێك و بایی ١٠٠٠٠$ دۆلار كارتی مۆبایله، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران وتی: ئەمە چگە لەوەی لە كاتی دەسگیركردنیشی مامەڵەی ٦ شەش سەیارەی تری لا بوو خەریك بوون پێی بدەن، بەڵام پۆلیسی چۆمان دەستگیری كرد.
مانگی رابردووش، له قه‌ڵادزێ گه‌نجێك به ناوی سڵێمان هه‌ڵشۆیی ده‌ستگیركرا، كه مامه‌ڵه‌یه‌كی به ناوی "مامه‌ڵه‌ی پشده‌ر"یانه كردبوو، ئۆتۆمبێل و پاره و زه‌وی له خه‌ڵك به نرخی زیاتر له نرخی خۆی وه‌رده‌گرت و دوای ماوه‌یه‌ك پاره‌ی پێده‌دانه‌وه،و دواتر مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند.
دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا كه مایه‌پووچ بووه، خاوه‌ن قه‌رزه‌كان گردبوونه‌وه و داوای پاره و موڵكه‌كانی خۆیان كردوە، بەو هۆیەوە سڵێمان هه‌ڵشۆیی ئێستا به‌ندكراوه.
