وەزارەتی دارایی : مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕدرا

لە هەنگاوێکی تری چاکسازی مووچەی 10 هەزار و 609 فەرمانبەر و خانەنشین راگیرا

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرێکی دەرکرد.

لەبڕیارەکە هاتووە:ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.

جەختی کردۆتەوە،هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.



أحدث أقدم