بەرپرسی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، حزبەکەیان لەوادەى یاساییدا ناوی خۆى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق تۆماردەکات.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەى راگەیاندووه ،بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی ٩ی ئەم مانگە تۆماركردنی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەست پێدەكات.
وتیشى ،ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارمان داوە لە ماوەی یاساییدا بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا خۆمان لە كۆمسیۆن تۆمار بكەین.
دوێنێ چوارشهممه، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ریاگەیاند، دەرگاى خۆتۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانییەتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران 2021 کرایەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو پارت و هاوپەیمانێتیانەى کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارى بکەن دەتوانن لەڕۆژى شەممە (9ى کانوونى دووەمى 2021)ەوە هەتا ڕۆژى (شەممە، 16ى کانوونى دووەمى 2021) ناوى خۆیان تۆماربكهن.
