حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوەی لێخۆشبوونی پێبژاردنێكی درێژكرده‌وه‌

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە تەواوی ئەو سزا و سوانەی كە لەسەر باجدەران و قەرزارانی خانووبەرەی میری هەن درێژكرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ى 1 ى 2021 ، لە نوسراوێكدا كە واژووی د.كمال تەیب بەرێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لەسەرە و هاتووە: هەموو ئەوانەی باج دەدەن و سزای دواخستنیان كەوتووەتە سەر، لێخۆشبوونیان بۆ دەركرابوو تاوەكوو 31 ى 12 ى 2020 ، بەڵام بەهۆی پشوو و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان، بڕیارەكە تاوەكو 31 ى 1 ى 2021 درێژ كرایه‌وه‌.

لە نوسراوەكەدا ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ ئەو لێخۆشبوونە هەموو جۆرەكانی باج دەگرێتەوە بڕیارەكە كۆمپانیاكان، داھات، خانووبەرە، زەوی بەتاڵیش دەگرێتەوە.
أحدث أقدم