ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى كانونى دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز كرد و خشتەیەكی كاتی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەند كرد، بۆ ئەم مەبەستەیش هەفتەی داهاتوو، بۆ پەسەندكردنی رەشنووسی یەكەمی بودجە ئەنجوومەنی باڵای ئابووری كۆ دەبێتەوە.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە کەمال ئەتروشی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان کرد بە بۆنەی متمانە وەرگرتنی لە پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکە، بریتی بو لە خستنەڕوی، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنوسی یەکەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکە، بریتی بو لە خستنەڕوی، هێڵە گشتییەکانی ڕەشنوسی یەکەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەکانی وەزارەتەکان، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و سنووردارکردنی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 .
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕو.
دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتی وەزارەتەکەی پێشکەشکرد دەربارەی بودجەی وەبەرھێنان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەکی زەمەنی پەسەندکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بۆ ئەم مەبەستەش ھەفتەی داھاتو، ئەنجومەنی باڵای ئابوری کۆدەبێتەوە .
سەرۆکی حکومەت ،وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان
ئەنجومەنی وەزیران هەردو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.
بەگوێرەی راسپاردەی سەرۆک وەزیران، ئەو ھێزە ھاوبەشە ، دەسەڵاتی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا وڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بە بێ جیاوازی، ئەوەش سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ ڕێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنوریەکان، بە ڕەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، کۆبوونەوەی هەفتانەی سازدا.
ھەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی داھات لەپڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕیکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پێشتر دراون بۆ رێکخستنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزاریی دەروازە سنووریەکان، بە رەچاوکردنی داھات و بەرژەوەندی گشتی.
