کتێبێکی فەرهاد پیرباڵ بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدرا


ئەمیر حەقیقی، وەرگێڕی بۆکانی کتێبێکی توێژینەوەی دکتۆر فەرهاد پیرباڵی بەناوی "کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە" وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و لەلایەن وەشانگەیەک لە تاران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

نووسەر و ڕۆماننووسی کورد دکتۆر فەرهاد پیرباڵ کاتێک لە فەڕەنسا بووە، وێڕای وانەخوێندن دەستی بە کۆمەڵێک بەڵگە و دیکیۆمێنتی مێژوویی لەبارەی کورد گەیشتووە کە لەو کتێبەدا بەشێک لەو بەڵگانەی گونجاندووە.

باسکردن لە چەند بەشێک لە کتێبی (ئاناباسیس) لە نووسینی گەزنفۆن مێژوونووسی یۆنانی لە سەدەی چواری پیش زایین، کە تێیدا شرۆڤەی بارودۆخ و ژیانی کوردی کردووە و تابلۆی "کچی کافرۆش" (مۆنالیزای کورد) بەشی سەرنجڕاکێشی ئەم کتێبەیە.

کتێبی (کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە) بە فارسی و لە دووتوێی ٣٥٣ لاپەڕە و لەلایەن وەشانگەی "ئومێد" لە تاران چاپ کراوە و لە مەهاباد لە کتێبخانەی "گزینگ" و لە بۆکانیش لە کتیبخانەکانی "موکریان" و "کەریمی جەوان" بەردەستە.

لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن وەگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوورەوە بەشیکی زۆر لە رۆمان و کۆمەڵە شیعر و چیرۆکەنای فەرهاد پیرباڵ کراونەتە فارسی.

س. باس نیوز
أحدث أقدم