ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی ٢٠١٨وە تائێستا، كە دەوڵەتی توركیا و هاوپەیمانەكانی دهستیان بهسهر عهفریندا گرتوه، ٦٧٤ كەسی مەدەنی كوژراون و حهوت هەزار و ٣٤٣ كەسیش ڕفێنراون.
ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین ئاماری پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا لەدژی دانیشتووانی كانتۆنی عەفرین لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ٦٧٤ هاووڵاتی مەدەنی كوژراون ، كه زۆرینهیان له ئەنجامی تۆپبارانی سوپای توركیا كوژراون و ٨٢ كەسیش بە ئەشكەنجە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٠ ژنیش كوژراون و دەستدرێژی كراوهته سهر ٦٨ ژنی دیكەش.
دەشلێت، دوای دەربەدەرکردنی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ڕەسەنی عەفرین، ٤٠٠ هەزار كەسی خەڵكی ناوچهكانی دیكەی سوریای لە عەفرین نیشتەجێكراون.
رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین تەئكیدی كردەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا،٧ هەزار ٣٤٣ كەسی مەدەنی ڕفێنراوان و چارەنووسی زۆربەیان بە نادیاری ماوەتەوە، هەروەها هاوڵاتیە كوردەكان هەموو كاتێك رووبەرووی ڕفاندن دەبنەوە و لەبەرانبەر ئازادكردنیان داوای پارەیان ڵی دەكرێت.
رێکخراوەکە ئەوەشی پشتڕاستیکردۆتەوە کە زیاتر لە ٣١٤ هەزار و ٤٠٠ داری زەیتون و داری جوری دیکە، بڕاون و فروشراون و زیاتر کە ١١ هەزار داری زەیتونی و دارەکانی دیکە و ١١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی سووتێنراون.
لەبارەی شوێنەوارە مێژووییەکاندا کە ئامارەکە لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری عەفرین وەرگیراوە هاتووه، زیاتر لە ٧٥ گردی مێژوویی تێکدراون.
