تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 12 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون و کۆی توشبووان گەیشتە ملیۆنێک و 796 هەزار و 216 کەس.
وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەدوێنێوە 12 هەزار کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 900 توشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا لەئەڵمانیا ملیۆنێک و 796 هەزار و 216 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 35 هەزار و 632 کەس گیانیان لەدەستداوە.
