سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا 20 لەلایەن ئێرانەوە ئامانج لێی پەرەپێدانی چەکی ناوەکییە و ئیسڕائیل هەرگیز ڕێگە بە تاران نادات پەرە بەو جۆرە چەکە بدات.
بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل ،وتی بڕیارەکەی تاران سەبارەت بە دەست پێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ شیکردنەوەیەک هەلناگرێت ،جگە لەوەی هەوڵێکە بۆ بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی نیازەکەی بۆ پەرەپێدانی چەکی ناوەکیی.
وتیشی " ئیسڕائیل هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ناوەکی بەرهەم بهێنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
