هەزاران کەس لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نزیك كۆشكی سپی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانیکرنیان لە ترامپ گردبوونەوە.
ئەو گردبوونەوەیەش لەكاتێدایە بڕیاروایە كۆنگرێس ئەنجامەكانی دەستەی هەڵبژاردن پەسەندبكات كە دەسەڵاتی سەرۆكایەتیكردن دەداتە جۆو بایدن هاوكات دۆناڵد ترەمپ تائێستا ئەو ئەنجامانە رەتدەكاتەوە و بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپییش بڕیاروایە لە بەردەم لایەنگرانی لە نزیك كۆشكی سپی وتارێك پێشكەش بكات و دوا هەوڵی خۆی بۆ گۆرینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بدات.
