تۆتنهام بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە برینتفۆردى بردەوە وبەمەش بۆ نۆیەم جار سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامى ئینگلتەرا بەدەستهێنا.
لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، یانەى تۆتنهام هۆتسبێر لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى برینتفۆردى کرد.
تۆتنهام بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ١٢ و ٧٠دا لەلایەن موسا سیسۆکۆ و هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، تۆتنهام بۆ نۆیەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و برینتفۆردیش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
تۆتنهام بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە چاوەڕێى براوەى یارى نێوان مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتى دەکات، کە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەک بەڕێوەدەچێت.
