ئه‌مڕۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه گه‌ڕێكی دواخراوه و تێیدا شه‌ش یاری له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی پله یه‌ك له ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا دووچاری دواخستن بوو، دواتر له گه‌ڕی دووه‌مه‌وه یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌ستیان پێ كرد، ئه‌مڕۆش گه‌ڕی یه‌كه‌م دێته ئه‌نجامدان و شه‌ش یاری به‌ڕێوه ده‌چن.
سه‌رجه‌م یارییه‌كان سه‌عات 14:00 ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
سه‌یدسادق- هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئاشتی – ئاڵتوون كۆپری
خانه‌قین – رزگاری
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
ئاكرێ- ئاسۆ
خاك – كۆیه
شه‌قڵاوه – گاره.
خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 12 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.
