بەوێنە.. ساوایەکی تازە لەدایکبوو لەسەیدسادق بەفڕێدراوی دۆزرایەوە

شەوی رابردوو منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی لە سەیدسادق دۆزرایەوە و لەئێستادا پۆلیسی ئەو شارە منداڵەکەیان بردوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پێنجوێن لەپەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاند، "منداڵێکی بچووکلە سەیدسادق  فڕێدراوە ، پۆلیسی ئەو شارە منداڵەکەیان بردووەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت." 


بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لەئیستادا "باری تەندرووستیی منداڵەکە جێگیرە."
أحدث أقدم