لقی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لقی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ دڵنیابوونەوە لەبوونی ناوی دەنگدەران لەسیستەمی بایۆمەتریدا لەپارێزگای سلێمانی دەستیپێکردوە و داوا  لە هاولاتیان دەکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لەناوەکانیان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.


ئامانج عەزیز، بەرپرسی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنفرانفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردوە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان بەگشتی و ئەو کەسانەی بۆیەکەمجارە دەنگ دەدەن بەتایبەتی دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەناوەکانیان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن .


ووتیشی، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانیش دەتوانن کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە، دوای ئەوەی لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا و بۆ رێگریکردن لەدوبارە دەنگدانەوەیان کارتەکانیان لێ وەرگیرابوو.


 ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا هیچ هەوڵێک نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ئەوان لەهەوڵەکانیان بۆ تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی پرۆسەکە بەردەوام دەبن.
أحدث أقدم