هەولێر... ئەو ئۆتۆمبێلەی تابلۆكەی گۆڕدرابوو، دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلێك لە هەولێر ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: ئەو ئوتومبێلەی كەدەستكاری تابلۆی كردبو لە600909 كردبوی بە 900909 كەلەجۆری كیا سپۆرتاج ، ئەمرۆ دەستی بەسەردا گیرا.

جێگەی باسە پێشتر بەپێی چەند گرتەڤیدیۆیەك كە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكرایەوە، دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێك ژمارەكەی گۆڕیوەو ئەوەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە.
أحدث أقدم