عێراق،له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا كه‌سێك كوژرا و ٣٢ی دیكه‌ش برینداربوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری روداوه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی راگه‌یاند كه‌ كوژرانی كه‌سێك و برینداربونی 32 كه‌سی دیكه‌ بووه‌.


سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند كه‌ 25 كه‌س به‌ یارییه‌ ئاگرینه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ برینداربون و 7ی دیكه‌ش به‌ ته‌قه‌ و گولـله‌  بەشێوازی جیا جیا  برینداربوون.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ یه‌ك حاڵه‌تی مردن له‌ به‌غدا تۆمار كراوه‌ و برینداره‌كانیش هه‌ندێكیان برینەکانیان سه‌ختە و ژمارەیەکیان چاوەکانیان بریندار بووه‌.


 له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان  به‌هۆی هاتنی ساڵی نوێوه‌ ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانیشدا روداوی جۆراوجۆر دروست بوون  و زیانی گیانییان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.
أحدث أقدم