فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت كه له‌وانه‌یه تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌ناوخۆی ئه‌مریكادا بكرێتەوە.
ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانیدا وتی "له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێك له ناو ئه‌مریكا بێنه ده‌ست و تۆڵه‌ی كوشتنی سوله‌یمانی بكه‌نه‌وه".
یاده‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 1ی كانونی دووه‌می 2021 له تارانی پایته‌خت كراوه‌ته‌وه و تیایدا قائانی له‌سه‌ر قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاندوه كه ناوبراو باوه‌ڕی ته‌واوی به كاره‌كانی هه‌بووه و پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام بووه .
ووتیشی، سوله‌یمانی پیاوی ناو گۆڕه‌پانی مقاومه‌ت بوو و پێش ئه‌وه‌ی بچێته گۆڕه‌پانی ده‌ره‌وه، مقاومه‌تی له‌گیانی خۆیدا به‌هێز كردوه.
له 3ی كانونی یه‌كه‌می 2020، لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆنالد ترامپ به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
