وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه 122 توشبوی نوێ و چوار حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراوه.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 122 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران 27 هەولێر، 22 سلێمانی، 70 دهۆك، 2 گەرمیان، 1 ڕاپەڕین)، 979 تووشبووش چاكبوونەوە 348 هەولێر، 181 سلێمانی، 368 دهۆك، 48 راپه‌ڕین، 34 گەرمیان)، 4 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە 3 سلێمانی، 1 گه‌رمیان).
كۆی گشتی تووشبووان 103 هەزار و 497 كەسن، 71 هەزار و 195 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 388 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
