بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە جۆرە نوێیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگەیاند: چەندین ڕاپۆت هەن کە ئاماژە بە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێکە دەدەن.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە جۆرە نوێیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی ڕابردودا چەندین ڕاپۆت لە ئەفریكای باشور و بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە كە ئاماژە بە خێرا بڵاوبوونەوەی ئەوجۆە نوێیەی ڤایرۆسەكە دەدەن.
وتیشی پێشتر بەریتانیایان ئاگادار كردۆتەوە كە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە و تا ئێستاش بەڵگەی تەواویان لە سەر كاریگەری و ڕێژەی گیان لەدەستدان بەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدەست نەگەیشتووە.
بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكرد كە بە وردی چاودێری زیانە لاوەكییەكان و تایبەتمەندییەكانی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت تا ڕێگەیەك بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی بدۆزنەوە .
