دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی لەسەر دەنگدان بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەنجامدا، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار کەمال ئەتروشی، بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاری‌کرا.
کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی نائاسایی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە تەرخان کرابوو بۆ دوو تەوەر، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار، كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرا.دوای دەنگدان بە وەزیری نوێی سامانە سرووشتییەکان کەمال ئەترووشی سوێندی یاسایی خوارد، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك راگرت.
ئه‌و فراكسیۆنانه‌شى كه ده‌نگیان به وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان دا به‌م شێوه‌یه بوو(7په‌رله‌مانتارى گۆڕٍان،45 په‌رله‌مانتارى پارتى،17 په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى) ده‌نگیان به وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كاندا.
هەر لەو دەنگدانە تایبەتیەدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان دەنگیان بە وەزیرە نوێکە نەدا پێشتریش سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ده‌نگدان به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پابه‌ندی بڕیاری گۆڕان بن.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدارایگەیاند "هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌نگ نه‌دات به‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان پابه‌ند نابێت به گۆڕانه‌وه و دژی ڕێككه‌وتنی پارتی و گۆڕانه بۆ چاكسازیی".
وتیشی، "هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ئاگاداركراونه‌ته‌وه پابه‌ندی بڕیاری گۆڕان بن بۆ ده‌نگدان به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان".
