هونەرمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەستگیرکرا تاکو ئێستا و چارەنووسی نادیارە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بلاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی کانوومی دووەم هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان هونەرمەندێکی کورد بە ناوی (ئیحسان ئیوەتوەندییان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە پاش دەستگیرکردنی ئەو هونەرمەندە کوردە، کاناڵی تلگرام و ئینستاگرامی ناوبراو کە بە ناوی (کورد میوزیک)بوون بە ئەمری دەزگای دادوەری داخراون.
هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هونەرمەندە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.
ئیحسان ئیوەتوەندی لە هونەرمەندانی لاوی کرماشانە و تا ئێستا چەندین ئاوازی بە زاراوەی لەکی بڵاو کردووەتەوە.
