ژاپۆن جارێكی تر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سێ ناوچەی وڵاتەكەی حاڵەتی لەناكاوی راگەیاند
بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی ژاپۆن راگەیاندنی حاڵەتی لەناكا و تاكو 7ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە سەعات 8 شەوەوە دەبێت شوێنە گشتییەكان دابخرێن و هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.
هاوڵاتیانی ژاپۆنیش لەو بڕیارانەی حكومەتەکەیانەوە نیگەرانن ،گلەیی ئەوە دەکەن کە ناتوانن كاسبی بكەن و بژێوی ژیانیان دابین بكەن.
