سەرۆكی ڤەنزوێلا: هێرشەكانی سەر كۆنگرێس هاوشێوەی هێرشی ئەمریكایە بۆ سەر عیراق و ئەفغانستان

سەرۆكی ڤەنزوێلا ,هێرش دەکاتە  سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند ترەمپ لایەنگرانی هاندەدات بۆ ئەنجامدانی كاری توندوتیژی و تێكدەرانە، دەشلێت ، ئەنجامدانی ئەو هێرشە هاوشێوەیە لەگەڵ سیاسەتە تێكدەرانەكانی ئەمریكا و هێرشكردنی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتانی عیراق و ئەفغانستان و ڤێتنام.

 نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا كەوڵاتەكەی نەیاری سەرەكی ئەمریكایە، هێرشیكردە سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند ترەمپ لایەنگرانی هاندەدات بۆ ئەنجامدانی كاری توندوتیژی و تێكدەرانە، سەرۆكی ڤەنزوێلا راشیگەیاند: ئەنجامدانی ئەو هێرشە ی کرایە سەر کۆنگریس هاوشێوەی  ئەو هێرشە تێكدەرانەی ئەمریكایە کە بۆسەر  وڵاتانی عیراق و ئەفغانستان و ڤێتنام ئەنجامیان دەدات.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردووی ئەمریكا لایەنگرانی ترمپ  هەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێس ،ئەم رووداوەش کاردانەوەیەکی زۆری نێوەخۆی ئەمەریکا و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
أحدث أقدم