بەیانی ئەمڕۆ پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە دھۆک گڕی گرت و زیانی ماددی زۆری بەرکەوت.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8-1-2021 لە پارێزگای دهۆك و لەنێو پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە پێشانگاكان 9 ئۆتۆمبێل سووتا و زیانێكی زۆری ماددی بەر پێشانگاكە كەوت.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە بە ھوی شۆرتی کارەباوە بووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی ماددی زۆری ھەبووە.

لە لێدوانێکدا خاوەنی پێشانگاکە نه‌زمی مستەفا رایگەیاند، ٩ ئۆتۆمبێل لە پێشانگاکەدا بوون کە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتاون و زیانەکانی ئەو رووداوە بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلار دەخەملێندرێت.

نه‌زمی مستەفا گلەییشی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک کرد کە درەنگ فریای رووداوەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کەوتوون و دوای سووتانی بەشێکی هەر زۆری پێشانگاکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئەو خۆشخاڵی خۆشی نەشاردەوە کە رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی ڕۆژی هەینی بووە و كەس نەچۆتە پێشانگاكە، ئاگرەكە زیاتر تەشەنەی كردووە و زیان بەر 9 ئۆتۆمبێل كەوتووە، كە هەندێكیان گرانبەهان كە لانكرۆزەر و بیوك و تۆیۆتا ئەڤەلونی تێدایە لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكە .









 

أحدث أقدم