به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری شۆفێرانی خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی ده‌كات كه سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتی و کۆمپانیا و خاوەن ئۆتومبێلانەی كردووه‌ته‌وه کەوا کێشە لەتۆمارکردنی ئوتومبێلە (ژمارە کاتی)یەکانیان هەبوو بەهۆیەوە مەنەفێستی ئوتومبێلەکانیان یان ئوتومبێلەکانیان دەستی بەسەر داگیراوە سەرلەبەیانی رۆژی چواشەممەی2021/1/6سەردانی بەرێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر بکەن.
هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویسته بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەر کەسێک یان خاوەن ئوتومبێلێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت .
