بەهۆی بەرزبوونەوەى رێژەی توشبووان بە کۆرۆنای گۆڕاو ئەمڕۆ دووشەممە لە بەریتانیا قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ تا ناوەراستی مانگی شوبات راگەیەندرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند" چونەدەرهوه لە ماڵەوە تەنها بۆ چونە سەركار، بازاڕكردن یان راهێنان دهبێت، ههروهها بریارهكه داخستنى خواردنگە و رێستۆرانت، باڕ و سەرجەم ئەو شوێنكارانە دهگرێتهوه كە پێداویستییە سەرەكییەكانى تێدا نافرۆشرێت".
جەختیشکردەوە، قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.
