به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركراون.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2021دا‌و به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا گرت.
شه‌وی ڕابردو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی ، سێ تۆمه‌تبارئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیركران‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و جەکەکانیان کە له‌جۆری ده‌مانچه بوە، گیراوە.
هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك (سێ ده‌مانچه‌و كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا، له‌ئێستاشدا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
