لەجامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەمشەو لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبروی یانەى ئەستۆن ڤیلا دەبێتەوەو سبەینێش مانچستەر یونایتد بەرامبەر واتفۆرد یاریی دەکات.
بریارە ئەمشەو رکابەرییەکانی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا دەست پێ بکاتەوە و لە جەولەى سێیەمدا و کاتژمێر 10 و 45 خولەک ئەستۆن ڤیلا مێوانداری لیڤەرپوڵ دەکات .
بەهۆی بوونی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە ناو یانەى ئەستۆن ڤیلا ئەگەری دواخستنی یاریەکە لە ئارادایە.
سبەى شەممەش چەند یارییەکی تر ئەنجام دەدرێن، ئیڤەرتۆن روبەروی رۆسیرهام یونایتد دەبێتەوەو ئارسناڵیش میوانداری نیوکاسڵ دەکات. یانەى مانچستەر یونایتدیش لەکاتژمێر 11 شەو روبەروی واتفۆرد دەبێتەوە.
