پاریس دەیەوێت ڕامۆس و میسى بەیەکەوە بۆ ڕیزەکانى بگوازێتەوە

 هەواڵی ڕۆشتنی سێرجیو رامۆس لە ڕیاڵ مەدرید گەرمتر دەبیت.

لەو بارەیەوە و لە نوێترین هەواڵدا رۆژنامەی لی ١٠ سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەى پاریس سان جێرمان سورە لەسەر گواستنەوەى یاریزانە ئیسپانیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

رۆژنامە فەرەنسیەکە دوپاتیکردەوە بەرگریکارەکەی ریاڵ مەدرید ئامادەنیە بۆ وەرزێک بۆندەکەی لەگەڵ مەدرید نوێبکاتەوە و یانە پاریسیەکە پێی راگەیاندوە کە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە لەهاوینی داهاتوو لەگەڵ لیونیل میسی بۆ یانەکەیانی بگوازنەوە.
أحدث أقدم