بەرشەلۆنە ، گریزمان بۆ فرۆشتن نمایش ناكەین

یانەی بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر  ئاییندەی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی ڕوون كردەوە كە ئایا لە یانەكە دەمێنێتەوە یاخود نا

بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەنتوان گریزمان، ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە دوو یاری كۆتایی یاری پێنەكرد و لەپێكهاتەی سەرەكی دوورخرایەوە.

لە ساڵی 2019 گریزمان گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژۆ كرد، بەڵام تاكو ئێستا ئاستی وەكو پێویست نەبووە و لەم وەرزەدا تەنها 3 گۆڵی تۆمار كردووە

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە چەند جارێك شوێنی ئەو یاریزانەی گۆڕیوە، بەڵام سودی نەبووە و ناتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و گۆڵ تۆمار بكات

سەرەڕای هەموو ئەمانەش، یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە: لە وەرزی گواستنەوەدا گریزمان بۆ فرۆشتن نمایش ناكەین، ئەو یاریزانێكی گەورەیە و بێگومان ئاستی وەكو جارانی لێدێتەوە
أحدث أقدم