له‌ ساڵیادی‌ كوژرانی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بو موهه‌ندیس خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد

خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای‌ ده‌ركردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق  ده‌كه‌ن.

له‌ ساڵیادی‌ كوژرانی‌ قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بو موهه‌ندیس، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكرد و داوا ده‌كه‌ن، "بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق كه‌ له‌ یه‌كی‌ ئایاری‌ 2020، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ركراوە كارا بكرێته‌وه‌  و نابێت هێزە بیانیەکان له‌ عیراقدا بمێنن".

ئەمرۆ سالێک بەسەر کوژرانی قاسم سوله‌یمانی‌ و ئه‌بو موهه‌ندیس تێدەپەرێت، له‌ 3ی كانونی یه‌كه‌می 2020، ئه‌مریكا به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له‌ عیراق له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشت.

أحدث أقدم