رێکخراوێک، توندوتیژی دژ بە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئەنجامی راپرسییەکی سەبارەت بە دۆخی خانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند، رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە

ڕێکخراوەکە لەژێر ناونیشانی "توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە سۆشیال میدیا" لە ماوەی مانگێکدا لە ڕیگای چاوپێکەوتنەوە ڕاپرسییەکیان ئەنجامیاندابوو و ئەمڕۆ ئەمڕۆ (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی نوێنری رێکخراوەکە  ئەنجامی ڕاپرسییەکەیان ئاشکراکرد.

 بەگوێرەی ڕاپرسییەکە،ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارن لە  %53یان سوکایەتییان پێدەکرێت،لە  %62 کۆمێنت و نامەی سێکسیان بۆ دەچێت ولە %59 خانمانیش وێنەکانیان دەبردرێن. 


نوێنەری رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاپۆرتى ڕاپرسییەکەیان ئاراستەى داواکارى گشتى و دادگا دەکەن، چونکە بەشێک لە ئافرەتان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، وەک پێویست سکاڵاى یاسایی تۆمار ناکەن و لایەنى یاسایی ناگرنەبەر و دواتریش رووبەرووی کێشە و گرفت دەبنەوە،بەوهۆیەوە خانمانی بەشدار لەو تۆڕەکۆمەڵایەتییانەدا هەست بە ئارامى ناکەن. 


أحدث أقدم