وتەبێژی حكومەتی هەرێم: بەمنزیكانە لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچە ئەولەویەتیان و بەمزوانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادە دەكرێت و كاتی دابەشكردنی رادەگەیەنرێت.


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەدابەشكردنی مووچە رایگەیاند، دابەشكردنی مووچە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمە و بەمزوانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادە دەكرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکارید دەکات و هەرکات داهاتی پێویست ئامادەبوو كاتی دابەشكردنی رادەگەیەنرێت.
.


سەبارەت بە رێکەتنی هەرێم و بەغدا وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەیدا باسی لەوەکرد، لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەكیمان لەگەڵ حكومەتی عێراق،رێككەوتن بووە مەرجەكانیشمان لەچوارچێوەی دەستور جێبەجێكردووە لەرادەستی نەوت و 50%ی خاڵە سنورییەكان.دەمانەوێت لەگەڵ حکومەتی عێڕاق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١، رێکبکەون و، دەشڵێت، "وەکو حکومەتی هەرێم ئامادەین هەموو مەرجەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجە جیبەجێ بکەین، و دەمانەوێت دادپەروەری و شەفافیەت لە پرۆژەیاسایی بودجەدا هەبێت.

وتیشی، "داوامان  لە حکومەتی عێڕاق کردووە کە ئەو موچانەی نەیانناردووە؛ بینێرن.

 لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵیشەوە، جوتیار عادل ووتی، وەکو حکومەت ناتوانن ناتوانین بڵیین ئەمساڵ خوێندن دەفەوتێت یان نا، بەڵکو لەسەر بڕیارى هەڵسەنگاندن و راسپاردەى وەزارەتى تەندروستى بڕیار دەدرێت، نازانن هەفتەیەکى دیکە دۆخى کۆرۆنا چى لێدێت بۆیە تا ئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەى خوێندن نەدراوە، ئەوە پێویستى بە هەڵسەنگاندنێکى ورد هەیە.


جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت داهاتی دەروازە سنوورییەکان رێکبخەنەوە و قاچاخچێتیش لە خاڵە سنوورییەکان بنەبڕ بکەن.

سەبارەت بە مووچە بڕینی ئەو کەسانەی زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن لە چوارچیوەی یاسای چاکسازیدا کە ژمارەیان چل کەسە ،ووتی  ئەو کەسانەی دوو موچەیان هەیە و موچەکانیان دەبڕدرێت سزا نادرێن و ئەوان بەتەمای تۆڵەکردنەوە لە هیچ کەسێک نین، بەڵکو چاکسازی دەکەن، ئەو کەسانە موچەیان نەبڕدراوە، بەڵکو مووچەیان ڕاگیراوە و پێداچوونەوە و وردبینی تێدا دەکرێت و دواتر ئەوەی کە شایستە نەبێت موچەکەی دەبڕدرێت. وتیشی، داهاتی حکومەت زیادیکردووە و خەرجییەکان کەمیکردووە.

لەماوەی پێشودا حکومەتی هەرێم بەمەبەستی رێکەوتن لەگەل حکومەتی ناوەند رەزامەندی لەسەر مەرجەکانی بەغدا لەچوارچیوەی دەستوردا داوە و ئامادەییان نیشانداوە بەمەرجێک بەغدا ئامادە بێت شایستەداراییەکانی هەرێم بنێرێت، پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی 2020 و مانگی 1ی ئەمساڵی لە بەغدا كردووە.

أحدث أقدم