نزیكه‌ی 140 كۆنگرێسمانی سه‌ربه كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازن تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ولاتەکەیان بده‌ن ئه‌گه‌ر له 6ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ناو كۆنگرێس پەسه‌ند بكرێت.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه 140 كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان و ده‌یان ئه‌ندامی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی پیران به‌نیازن له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، تانه بده‌ن و ئه‌نجامه‌كه په‌سه‌ند نه‌كه‌ن.
ڕاشیگەیاندووە كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس لایه‌نگری له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیش ناكرێت بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ هه‌لێكیان له‌به‌رده‌مدا بێت .
له 6ی ئه‌م مانگه‌دا كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش مافی ئەوەیان هەیە کە تانه‌ی لێ بده‌ن.
