ئەمڕۆ ٧/١/٢٠٢١، بەئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ ولیام یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، رێوڕەسمی ئیمزاكردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
بڕیاریشە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواكانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.
كۆڵۆنێڵ ولیام یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەبارەی ئەو هاوكاریانە رایگەیاند؛ ئەوەی ئەمجارە پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگەمان كرد كۆمەڵێك پێداویستی سەربازی بوو، بەتایبەتی ئۆتۆمبێل، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دا هەیە.
وتیشی؛ بە ئامانجی دابینكردنی پێداویستیە سەربازییەكان لە داهاتوو ئەو هاوكاریانە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
هاوكات عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هاوپەیمانان دەكات و دەڵێت :ئێمە سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەین بۆ ئە و پاڵپشتیانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی دەكەن، كە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە زۆر پێویستە، هیوادارین بەردەوام بێت.

عەمید شێرزاد وتیشی؛ ئێمە سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین بۆ ئە و پاڵپشتیانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن، کە ئەمڕۆ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زۆر پێویستە، هیوادارین بەردەوام بێت.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دووپاتیکردەوە ، كاروانێكی دیكەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی دژی داعش، گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-1-2021، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: كاروانێكی دیكەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانیی دژی داعش، گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە كە لە چەك و ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی پێكهاتوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەساڵی 2016 ەوە هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامن .