فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرا

دادگایەکی عێراق ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی کوشتنی ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری پێشوی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد

به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپەڕى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، 7ى کانوونى دووەمى 2021، دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتى تێوەگلان لەکوشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ  دەرکرد. 

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لەبەغدادی پایتەخت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی کوشتنی ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری پێشوی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووتری ئەمەریکا دەرکرد.


بەگوێرەی راگەیەنراوی دادگای رەسافە، ترەمپ تۆمەتی کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی دراوەتە پاڵ و کەسوکارەکەشی داوای مافی تایبەتی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر.

له‌هه‌واڵه‌كه‌شدا هاتووه‌، دواى ڕاسپاردنى ئەو دادگایە و وەرگرتنى وتە لە کەسوکارى قوربانیانى ڕوداوەکە و تەواوبوونى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى بەپێى مادەى 406ى یاسای سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ترەمپ دەرکراوە. 


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوەى هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بەشداریان لەو تاوانەدا کردووە ئەگەر هاوڵاتى عێراقی بن  یاخود بیانی بن. 


بەرەبەیانى ڕۆژى 3ى کانوونى دووەمى ساڵى 2019 لەلایەن فڕۆکەکانى ئەمەریکاوە هێرشکرایە سەر کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى هەریەک له‌(قاسم سولەیمانى، ئەبومەهدى موهەندیس) لەنزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و کوژران. 





أحدث أقدم