جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا، برێت مەکگۆرک، وەک بەرپرسى دۆسیەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفەریقا دەستنیشان دەکات.
، جۆ بایدن ، لە چوارچێوەى پێکهێنانى کابینەى حکومەتەکەى بڕیاریدا، برێت مەکگۆرک وەک بەرپرسى دۆسیەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفەریقا دیاریبکات.
برێت مەکگۆرک، لە سەردەمی باراک ئۆباما نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، و دواتریش بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی ترەمپیش لە هەمان پۆستدا بەردەوام بوو.
مەکگۆرک لە 31ی کانوونی یەکەمی 2018 کاتێک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دا، ناڕەزایەتی لەدژی ئەو بڕیارە دەربڕی و دەستی لەکارکێشایەوە،لەدوای ئەنجامدانی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستانیش لەدژی رێفراندۆم وەستایەوە.
