وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 102 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون ، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی دووه‌می2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا 102 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته103 هه‌زار و764 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له 24 كاتژمێری رابردوو شه‌ش كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و 397 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، 983 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 74 هه‌زار و 136 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
